تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ٢٠ ملیۆن كەسی تێپەڕاند
تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ٢٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە بۆ ١٣ ملیۆن كەس نزیک دەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ١٨٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٧٣٤ هەزارو ٢٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٦٢٥ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا پێنج ملیۆن و ١٩٩ هەزار و ٤٤٤ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٦٥ هەزار و ٦١٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٧٠١ کەسیش چاکبوونەتەوە.
AM:11:50:10/08/2020