هەولێر.. کارمەندانی نەخۆشخانەی هەولێر مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێر دەدەن بە ئیدارەی نەخۆشخانەکە

بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشەیەی لەبەر دابەشکردنێکی " نا عادیلانەی " هاوکارییەکی دارایی بۆ کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر دروستبوو بوو، ئیدارەی نەخۆشخانەکەو نوێنەرانی کارمەندان کۆدەبنەوەو، کارمەندان ٢٤ کاتژمێر مۆڵەت دەدەن بە ئیدارەی نەخۆشخانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

 

بەپێی ئەو زانیاریەی دەست " سپی " کەوتووە، کارمەندانی تەندروستی داوایان کردووە کە نا عەدالەتی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە چارەسەربکرێت و بەو ئاراستەیەی ئەو کارمەندانەی بێ بەشکراون لەو هاوکارییە قەرەبووبکرێنەوەو، وەک کارمەندەکانی تر ٥٠٠ دۆلاریان پێ بدرێت.

 

هەروەها کارمەندانی نەخۆشخانە داوایان لە ئیدارەی نەخۆشخانەکەو حکومەتی هەرێم کردووە کە مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەی کارمەندانی تەندروستی بدەن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، کارمەندانی نەخۆشخانەکە ماوەی ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتیان داوە بە ئیدارەی نەخۆشخانەکەو حکومەت و ئەگەر داواکارییەکانیان چارەسەر نەکرێت، بایکۆتی دەوام دەستپێدەکەن.



PM:04:59:10/08/2020