نرخی بەرزی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان ناڕەزایەتییەکی زۆر دروست دەکات

وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت کە بە رێژەی لە ٤٠-٥٠٪ نرخی چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنای لەنەخۆشخانە ئەهلیەکان کەمکردۆتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی نرخەکان بڵاوبکاتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیش لیستێکی نرخەکان بڵاوکراوەتەوە کە ناڕەزایەتییەکی گەورەی لە سۆشیال میدیادا لێکەوتۆتەوە.

 
لیستێک لەبارەی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە بەم شێوەیەیە" نووستنی نەخۆش لە قاوش بەبێ ئۆکسجین: 500 هەزار دینار، نووستنی نەخۆش لە قاوش بە ئۆکسجینەوە: 700 هەزار دینار، نووستنی نەخۆش لە چاودێریی چڕ بە ئامێری سیپاپ: یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار، نووستنی نەخۆش لە چاودێریی چڕ بە ئامێری بیپاپ: یەک ملیۆن و 300 هەزار دینار، نووستنی نەخۆش لە چاودێریی چڕ بە ئامێری ڤێنتیلەیتەر - هەناسەدانی دەستکرد: یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار".

ئەم نرخانە کە تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەوە رانەگەیاندووە، هەر لەمڕۆوە بۆتە مایەی ناڕەزایەتییەکی گەورە.

هەندێک لە چاودێرانی ئەو بوارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم کێشەی پەتای کۆرۆنای ئیسغلال کردووە بۆ زیاتر بە تایبەتیکردنی کەرتی تەندروستی هەرێم.
 

 


PM:06:37:10/08/2020