لە سلێمانی خۆپیشاندانی چین و توێژەكان دەستی پێكرد

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئاب لە شاری سلێمانی و دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە خۆپیشاندانی چین و توێژەکان دەستی پێکرد و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن.

 

پەیامنێری "سپی" لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند" لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی خۆپشاندانی سەرجەم چین و توێژەکان دەستیپێکردو داوایا کرد بەردەوام بن لە دەربڕینی ناڕه‌زایی دژی گەندەڵی و ئەو ستەمکاریانەی کە دەسەڵاتی کوردی لە خەڵکی کوردستانی دەکات". 
 

وتیشی" خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردی پێش وەخت دەکەن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی دادوەری و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یەکێکی ترە لە داواکارییەکانیان، بۆیە ڕژاونەتە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان دەكەن". 

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، بڕیار بوو ئەمڕۆ خۆپیشاندان سەرتاسەری بێت و پارێزگای هەولێر و دهۆکیش بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان هەتا ئێستا لەودوو پارێزگایە خۆپیشاندان دەستی پێنەکردووە، تەنها لە شاری سلێمانی و دەوروبەری خۆپیشاندانەكە ئەنجامدرا. 



PM:05:56:12/08/2020