قەڵادزێ بارەگای گۆڕان سوتێنراو بارەگای پارتیش بەر بەردرا

ئەمڕۆ لەسەر داوای نەوەی نوێ و سەرۆکی جولآنەوەکە لە چەندان شاری کوردستان خۆپێشاندان سازکرا، لە قەڵادزێ بارەگای گٶڕان سووتێنراو بارەگای پارتیش بەر بەرد درا.

 

خۆپیشاندانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ی ئاب کە نەوەی نوێ بانگەشەی بۆ کرد لە سلێمانی لە پارکی ئازادی بە ئاسایی بەڕێوەچوو، لە هەولێر و دهۆک هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت خۆپیشاندان سازبکرێت و ژمارەیەک چالاکوانی نەوەی نوێ و میدیاکاری نزیک ئەو حیزبە لە دهۆک دەستگیرکران.

 

لە هەندێک شارۆچکە بارگرژی تێکەوت، لە شاری قەڵادزی خۆپێشاندەران بارەگای گۆڕانیان سووتان و بارەگای پارتییشیان بەر بەرد دا.

 

 هەروەها رۆژنامەنووسێک کوردستانی نوێ لە بارگرژی خۆپیشاندانەکەدا گیانی لەدەستدا.

 

خۆپیشاندانەکان داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەم حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە سلێمانی داوای بەردەوامی و رێڕەوی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکەی کرد.

 



PM:08:13:12/08/2020