پەیامنێری کەناڵی گەلی کوردستان (هونەر ڕەسووڵ) لەکاتی روماڵکردندا گیانی لەدەستدا

هونەر رەسوڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان ئەمڕۆ لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین لەکاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی سنوورەکە گیانی لەدەستدا. 

 

کەسێکی نزیکی هونەر ڕەسووڵ بە "سپی" ڕاگەیاند" هونەر ڕەسووڵ پەیامنێری كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان، لەكاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكەی قەزای رانییە، تووشی ماندووبوون بووە و زمانی هەڵگەڕاوەتەوە، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە". 

 

هونەر رەسوڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. 

 


PM:09:03:12/08/2020