وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامێکی توندی عێراق دەداتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی بۆ پاراستنی سنورەکانیان رێوشوێن دەگرێتەبەر، تا عێراق هەبوونی چەکدارەکانی " پەکەکەی تیرۆریست" لەسەر خاکەکەی بێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە درێژەی راگەیاندنەکەیدا داوا دەکات کە رێوشوێن دژی چەکدارەکانی پەکەکە بگرنە بەر کە لە عێراقن و ئەوەش دەکەوێتە سەرشانی بەغدا بە پلەی یەکەم.
" چەکدارە تیرۆریستەکانی پەکەکە تورکیا دەکەنە ئامانج کە ساڵانێکی زۆرە لەو جێگیربوون، ئەو رێکخراوە هەتا هەڕەشەن بۆ سەروەری عێراق و یەکێیتی خاکەکەی و ئارامیەکەی" ( وەزارەتی دەرەوەی تورکیا).
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامادەیی ئەنقەرە پێشان دەدات بۆ پاکتاوکردنی رێکخراوی پەکەکە، هەروەها داواش لە عێراق و هەندێک رێکخراوی هەرێمی دەکات کە واز لە دووڕووی بهێنن و دەستبەرداری ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە بن کە لە تورکیای دەگرن و هەڵوێستی مەبدەئی پێشان بدەن.