کۆمسای کە هەمیشە وا ناسراوە هونەرمەندێکی لیبراڵەو هەمیشە هەڵسوکەوتەکانی و خۆگۆڕینی دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی، ئەمجارەش بە چەند وێنەیەکی هێڵە سورەکان دەبەزێنێت.
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بەجلێکی کورتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لەم وێنە نوێیانەدا کۆمسای دەیەوێت جەستەی پڕی پێشانی فانەکانی بدات و ئازادنە خۆی نمایش بکات.
کۆمسای سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لەشاشەی ئێن ئەڕتی پەخشدەکرا، پێش قۆناغی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.