داواى بینینی ئۆجەلان دەکرێت

پارێزەران و خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی دیکەی زیندانی دوورگەی ئیمرالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمرالی داواکاریی دیداریان ئاڕاستەی وەزارەتی دادی حکومەتی تورکیا کرد.

 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە، دوێنێ هەینی محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)  و پارێزەرانی، لەگەڵ بەشێک لە خێزانی دەستگیرکراوانی دیکە، بە مەبەستی دیداری ئیمرالی سەردانی وەزارەتی دادی حکوومەتی تورکیایان کرد.

لە 7ی ئابی ساڵی رابردوەوە رێگە بە پارێزەرەکانی ئۆجەلان نەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریکارەکەیان بکەوێت

 

عەبدوڵا ئۆجەلان لەساڵی 1998، لەژێر فشاری حكومەتی سوریادا ئەو وڵاتەی جێهێشت‌و دواتر لە شوباتی 1999 لە وڵاتی كینیا لەلایەن دەزگای سیخوری توركیاوە رفێنرا‌و. دادگای توركیا ساڵی 2002 حوكمی لەسێدارەدانی بۆ ئۆجەلان دەركرد، بەڵام دواتر حوكمە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.



PM:12:56:15/08/2020