بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران ژمارەیەک كۆڵبەری کورد بوونە قوربانی
هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاسیگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر کوژراو بریندار کراون".
ئاشكراشیكرد: بەهۆی تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كۆڵبەرێك بە ناوی "سیراج ئەحمەدی" كوژراوە و تا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو كۆڵبەری دیكە كە بریندار كراون ڕوون نەبووەتەوە.
بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژ لە سنوورەکانی مەریوان، بانە، نەوسوود، چاڵدێران و ئورمیە پێنج کۆڵبەر کوژراون.
PM:03:14:15/08/2020