نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ٢١ ملیۆن و ٦١٦ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٩١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٧٦٨ هەزارو ٩٨٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٤ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار و ٧٤٦ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا پێنج ملیۆن و ٥٢٩ هەزارو ٧٨٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
AM:09:30:16/08/2020