پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئاب لە سنوری ناحیەی ریاز لە رۆژئاوای کەرکوک تەقینەوەیەک ڕویداو کوژراو بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، بهیانی ئهمڕ له گوندی ماجیدی سهر به شارۆچكهی ریاز كه هاوسنووری حهویجهیه، بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكدا تهقیەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە ژنێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
هاوکات لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گهیشتوونهته شوێنی ڕووداوەکە و دهست كراوه به لێكۆڵینهوه لهو رووداوه.