تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
زیاد خهڵهف بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی كهركوك بهوهكالهت ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٧ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا چوار کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٠٢ هاوڵاتی دیکەش کە هەڵگری پەتاکە بوون چاکبوونەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە".
زیاد خەڵەف لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی" تا ئێستا كۆی تووشبووان لە پارێزگای کەرکوک گەیشتوەتە حەوت هەزار و ٢٧٧ حاڵەت و ٣٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا چوار هەزارو ١٧٨ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، دوو ههزار و ١٧١ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تهندروستیان جێگیره".