وەرزشوانێکی بۆکانی دەستگیرکرا

وەرزشوانێکی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ئاستی ئێراندا چەندین جار بووەتە پاڵەوان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە. 

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" دوێنێ یەکشەممە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان وەرزشوانێکیان بە ناوی "واحید ئیبراهیمی" دەست و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە". 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پێشاندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستبەسەرکردنی واحید، دەستیان بە سەر موبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە".

واحید ئیبراهیمی لە وەرزشی "کیک بۆکسینگ و ئێم ئێم ئەی" چەندین جار لە ئاستی ئێراندا قارەمانەتی تۆمار کردووە.

هەمان ڕۆژ چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە ناوی "ئیسماعیل عەلی پەروەری" لەلاین هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.


AM:09:33:18/08/2020