هێزیكی ئەمنی لە شاری دهۆك هەڵیانكوتایە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری و كوڕێكییان دەستگیركردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، هێزێکی ئەمنی لە شاری دهۆک هه‌ڵیانكوتایه سەر ماڵی بەدەل بەرواری، به‌ڵام ناوبراو له‌وكاته‌دا له‌ماڵ نه‌بووه، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان كوڕێكیان ده‌ستگیركردوه و هێرشیانكردۆته سه‌ر کوڕێکی دیكه‌ی و ده‌ستیان شکاندووه.
پێشتر مامۆستا بەدەل بەرواری بەرپرسی ئەنجومەنی دەنگی مامۆستایانی ناڕازی سنوری دهۆك لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە بە تۆمەتی بەزاندنی حەرەمی پەروەردەی دهۆك لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئازاری ئەمساڵی پارێزگای دهۆك و كێشە دروستكردن و هاندانی مامۆستایان بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو.