‌هێزە ئەمنییەکان ئۆفیسی ئێن ئاڕتیان لە دهۆک داخست

درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی لە دهۆک هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی سەرەکی ئێن ئاڕتی.

 

کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە" درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێکی ئەمنیی دەستیان بەسەر ئۆفیسی دهۆکی ئێن ئاڕ تی دا گرتووە و ئۆفیسەکەیان پشکنیوە و لەوێش ماونەتەوە و  پاسەوانی ئۆفیسەکەیان ناردووەتەوە بۆ ماڵەوە".

 

ڕاشیگەیاند" لە نزیک کاتژمێر ٤:٠٠ی شەودا، ئەحمەد زاخۆی پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە زاخۆ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەرکراوە". 

 

شەوی ڕابردوو، لە شارۆچكەی زاخۆ لە سەر ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل شوفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دژی هاتنی شۆفێرانی تورك بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی، کە خۆپیشاندەران پێیان وابوو بڕیارەکە دەبێتە هۆی بێکاربوونی هەزاران شۆفێری هەرێمی کوردستان.



AM:10:06:20/08/2020