کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و مستەفا کازمی دەستیپێکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سپی و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەستیپێكرد.

 

 بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی عێراق، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەشدا دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند" ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق کەمکردووەتەوە و ئەو ژمارەیەش کە ماونەتەوە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە عێراقن".

 

ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە چوونە دەرەوەی خێرایی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی سێ ساڵدا لە عێراق كردەوە.

 

سەرۆکی ئەمریکا دوپاتیشیكردۆتەوە، كە پابەند دەبێت لەسەر پەیوەندییەكی هاریكارانە و دۆستانە و بەرهەمدار لەگەڵ عێراق.



PM:06:59:20/08/2020