بڕیارە سبەینێ هەینی ٢١ی ئاب لە تەواوی پارێزگای هەولێر دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هه‌ولێر سبەینێ سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر به‌پێی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له پەتای كۆرۆنا ده‌كرێنه‌وه".
وتیشی" سبەینێ هەینی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەوبارەیەوە بە فەرمی بەیانێک دەردەکات، کە لە چوارچێوەی ڕاگەیەندراوەکە و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە".
پێشتریش لە سنووری شاری سلێمانی بڕیاردرا، به‌ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كان ده‌رگای سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان بكرێته‌وه و نوێژی هه‌ینیان تیایدا ئه‌نجامبدرێت.