ئیسماعیل قەئانی بە نهێنی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات

فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس، ئیسماعیل قەئانی ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو بەنهێنی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەر دوو حیزب کۆدەبێتەوە.


دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قەئانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و حکومەت و کۆبۆتەوە.


 دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ هاوسەرۆکان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆدەبێتەوە، دواتریش لەگەڵ  کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی کۆدەبێتەوە.


ئەو سەردانەی قەئانی بۆ هەرێم بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندی ئێران لەگەڵ هەرێم و دۆخی سیاسی عێراق و مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

 
بەپێی زانیارییەکانی دەست " سپی " کەووتووە، جگە لە دۆخی سیاسی هەرێم، لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی، قەئانی باسی لە پاراستنی یەکگرتووی نێو ریزەکانی یەکێتی کردووەو داوای لێکردوون کە پێویستە سەرکردەکانی ئەو حیزبە یەکگرتووی بمێننەوە.

 
سەرەتای ئەمساڵ ٢٠٢٠، عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیسماعیل قەئانی لە بەری قاسمی سلێمانی دانا کە سەرەتای ئەمسال فڕۆکەکانی تورکیا لەگەڵ مەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردیانە ئامانج و هەردووکیان و ژمارەیەک پاسەوانیان کوژران. 

 


AM:11:33:23/08/2020