بەهۆی کۆرۆناوە ١٤١ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا
تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١٤١ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو ههزار و ١١٣ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٤١ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا ٢٥٨ هەزار و ٩٠٥ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٠٦٤٣كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٩٤٦٤ كەس چاكبونەتەوە.
PM:02:52:23/08/2020