زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا دەبن
ئەمڕۆ پێنجشەممە تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٧ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو ههزار و ١٩٠ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٧ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا ٣٦٧ هەزار و ٧٩٦ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢١ هەزارو ١٣٧ كەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٣١٦ هەزار و ٦٣٨ توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام سێ هەزار و ٨٢٢ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردان.
PM:01:31:27/08/2020