حکومەتی هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت‌ و 50% داهاتی گومرگی رادەستی بەغدا دەکات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ پابەندبوون بە رەشنوسی رێککەوتنی نێوان هەردوولا دەربڕیووە کە بریتیە لە رادەستکردنی رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و سەدا ٥٠ی داهاتی گومرگی بە بەغدا".

 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی "العربی الجدید"ی راگەیاندووە" لەئێستادا دۆخێکی ئەرێنی لەپەیوەندییەکانی حکومەتی نوێی‌ عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی‌‌و حکومەتی هەرێم هاتۆته‌ پێش بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر مافه‌ده‌ستورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بەڵام لەبارەی کێشە بنەڕەتییەکان تائێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن‌، به‌ڵام گفتوگۆ بەردەوامە".

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەشكردووە" حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ رادەستكردنی نەوت بە بەغدا و بەشداریكردن لە ئامادەكردنی بودجەی گشتی وڵات، كە بەگوێرەی رەشنوسی رێككەوتنەكی نێوان هەردولا رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و سەدا ٥٠ی داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەكانی هەرێم رادەستی بەغدا دەكرێت".



PM:06:50:28/08/2020