پۆلیسی سلێمانی باندێکی تاوانکاری مەترسیدار دەستگیرد دەکات



بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری راگەیاند کە چەکی بچووک و مامناوەندیان پێبووە.



موقەدەم ئەكرەم قادر ،بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕایگەیاند " بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیەوە پێكهێنرا، دوای چاودێریەكی ورد، توانرا ئەمشەو سەعات ٣٠:٢ خولەك سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە لەكاتی روبەڕوبوونەوەدا دەستگیربكەن كە باج و سەرانەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە" .

 

 
بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی وتیشی" لەكاتی دەستگیركرنیاندا چەند چەكێك لە جۆرەكانی (بیكەیسیەك و چوار كڵاشنكۆف و ئێم فۆڕێك و پێنج دەمانچە) لەگەڵ چەند تەقەمەنیەك و دوو بێ تەل و چوار ئۆتۆمبێل دەستیبەسەرداگیراوە" .

 


ئاماژەی بەوەشدا " ئەم رووداوە لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود بووە، توانرا سەرجەمیان كە ١٠ تۆمەتبارن دەستگیربكرێن، بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان لەهەر گللەیی و گازندەو كەسێكی گوماناوی دەرگای پۆلیسی سلێمانی كراوەیە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كەیسەكانیان بكرێت." 

 

 
هەروەها وتیشی" لەناو ئۆتۆمبێلە گیراوەكاندا دووانیان تابلۆی ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگەیان لەسەرەو گوماندەكرێت ساختەبن و هێشتا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە".




PM:12:50:04/09/2020