لە ئێران ژمارەی گیانیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٢ هەزار كەسی تێپەڕاند

ئەمڕۆ هەینی ٤ی ئەیلول تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٨ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵات گەیشتە زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢٦ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٣٨٢ هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣٣٠ هه‌زار و ٣٠٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٢٢ هه‌زار و ٤٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە". 

PM:02:30:04/09/2020