هێرشبەرەکەی کۆرۆنا تووشی ڤایرۆسەکە بوو


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" د.هێرش حەیدەر كە بە "هێرشبەرەكەی كۆرۆنا" ناسراوە، تووشی ڤایرۆسەكە بووە.


د. ئایاد نەقشبەندی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوێتی "ئەو مرۆڤەی لە دەستپێکی کۆرۆناوە پارە و ماڵ و خێزانەکەی وەلانا لە پێناو شەڕی کۆرۆنا لە سلێمانی، دوای ئەو خزمەتەی کە بۆ چەند ساتێکیش وەستانی نەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستادا خۆی تووشی کۆرۆنا بوو". 


 د، یاد نەقشبەندی، دەڵێت: "هاورێم دەزانم سەردەکەویت بەسەر کۆرۆنادا وەک چۆن توانیت خۆت و گروپەکەت و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زاڵبن بەسەر کۆرۆنادا لە سلێمانی، لەو سەردەمانەی جیهان زەندەقی چوبوو لە کۆرۆنا ئێوە بوونە قەڵغانێک، هیوایەک بۆ سلێمانی".


لە هەرێمی کوردستان بە هەزاران لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و هەندێکیان چاکبوونەتەوەو ژمارەیەکیشیان گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:50:04/09/2020