سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رەخنەی توند لە بڕیاری دابینكردن و هەڵكەندنی گۆڕ بە پارە، دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت" بڕیارماندا لە سنوری شاری سلێمانی چەند دۆنم زەوییەك بكڕین بەمەبەشتی هەڵكەندن و دابینكردنی گۆڕ بەبێ بەرامبەر".
شاسوار عهبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوسینێکی بە ناونیشانی "ئهم بێ ویژدانی و بێ رهوشتییه رابگرن" بڵاوكردهوه و رایگهیاند" ئێستا بڕیارمان دا کە چەند دۆنم زەوییەک لە سنوری شاری سلێمانی بکڕین و ئامێر و ئالیاتی پێویست دابین دەکەین بە مەبەستی هەڵکەندنی گۆڕ و دابینکردنی بە بێ بەرامبەر. کە هیوای تەمەندرێژی بۆ هەمووان دەخوازم و هیوادارم کەس پێویستی نەبێت (ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەنگاوەی حکومەت کە دەلێت گۆڕ بە پارەیە)".
سەرۆکی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە" بە جدی مرۆڤ دەگاتە ئەو قەناعەتەی کە باوەر ناکەم هیج دەسەلات و حکومەتێک هەبێت لەم دەسەڵاتە بێ ڕەوشتتر".
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئاخر خەلک پارەی نییە، بازار و کەسابەت نییە، موچە نییە ، بەڵا و نەخۆشی روی کردۆتە خەڵک، سەروەت و نەوتی وڵاتان دزی و تاڵانتان کرد، کەچی ئێستاش پارەی گۆڕ وەردەگرن و ئیستیغلالی ئەم نەخۆشییە دەکەن؟؟؟؟ تەنانەت سود و قازانجیش لە مردنی خەڵک دەبینن؟ دەی لەوە زیاتر خەجاڵەتتر و شەرمەزار تر بن.