ڕێواز فایەق: پەرلەمانتاران پابەندی دەوام نابن

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پەرلەمانتاران لە كاتی خۆیدا نایەنە پەرلەمان و ئەوەیش كێشەیە دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزینەوە".

 

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەماننی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی ئەندامان بۆ هۆڵی دانیشتنەکان ڕایگەیاند" لەڕابردوودا کۆبوونەوەی پەڕلەمانمان خستە کاتژمێر ١٠، پەڕلەمانتاران لە کاتی خۆیان نەھاتنە نێو کۆبوونەوە، کردمانە کاتژمێر ١١، ھەر لە کاتی خۆیان نەھاتن ، ئێستاش کردمانە کاتژمێر ١، ھەر لە کاتی خۆیدا ئامادە نابن".

 

وتیشی" دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەم حاڵەتە بدۆزینەوە  ولەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان کۆدەبینەوە، تا قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین". 

 


PM:03:17:08/09/2020