سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی چەندان کەموکوڕی گەورەی کۆمپانیای گۆڕستانەکەی ئاشکرا کرد
لیژنەی پلان و پرۆژەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی گۆڕستانە نوێیەکەی سلێمانی کرد و چەندان کەموکوڕی گەورەی ئەو پرۆژەیەو کۆمپانیاکەی ئاشکرا کردو، داوا دەکات گرێبەستەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.
خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی لیژنەی پلان و پرۆژەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای سەردانیان بۆ گۆڕستانە نوێیەکەی سلێمانی لەبەدواداچونەکەیاندا بۆیان دەرکەوتووە " شارەوانی خۆی هەموو خزمەتگوزارییەکانی وەک (ئاو، کارەبا، سەوزایی، سیاج، بینا بۆکۆمپانیا، کۆشک بۆ گۆڕهەڵکەن، گەراجی ئۆتۆمبیل، ڕواندنی درەختی) بۆڕوبەری (238) دۆنم زەوی دروستکردووە ئینجا ڕادەستی کۆمپانیای کردوە بەس بۆ ئەوەی بۆی بەڕێوە ببات.
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت" بەڕێوەبردنی ئەم گۆڕستانە لەلایەن کۆمپانیاکەوە تەنها بە ( ۸ ) کارمەند بەڕێوە دەبرێت، ئایا شارەوانی نەیدەتوانی هەشت فەرمانبەر بۆئەم گۆڕستانە دابین بکات، لەکاتێکدا سەدان موچەخۆری بندیوار و دەوام نەکردو هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە بۆ هاتنە ژورەوەی ئۆتۆمبیل پارە وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لە گرێبەستەکەدا بوونی هەبێت و بڕی 25 هەزاریش لە گۆڕهەڵکەنەکان وەردەگرن، کاتێک بیانەوێت گۆڕ هەڵبواسن کە ئەوەش لە گرێبەستەکدا نییە.
ئاشکراشیکردوە، کۆمپانیاکە لە رێگای دادگاوە داوایکردوە کە ناشتنی مردوو لە گۆڕستانەکانی دیکە قەدەغە بکرێت و هاوڵاتیان ناچاربکرێن لە گۆڕستانە نوێیەکە مردوەکانیان بنێژن.
دەشڵێت، "کۆمپانیاکە خۆیان دان بەوەدا دەنێن کە نرخەکان زۆرن و دەڵێن پێویستە کەمبکرێتەوە واتا هێشتا کۆمپانیاکە لە شارەوانی بە ویژدانترن".
بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن لە بەدواداچونەکەیاندا بۆیان دەرکەووتووە کۆمپانیاکە" کۆمپانیا کێلی قەبرو سەرجەم مەوادەکانی گۆڕ هەڵبەستنی کارگەیەکی هێناوە و بە نایاسایی لە ناوگۆڕستانەکە بۆی دەفرۆشێت، لەکاتێکدا لەهیچ شوێنێکی گرێبەستەکەدا ئاماژەی پێنەدراوە".
داواشدەکات، "گرێبەستەکە هەڵبوەشێتەوە و شارەوانی خۆی ئەو کارە بکات ئەگەرنا لێگەڕێت خەڵکی خێرخواز بیکات".
PM:11:50:08/09/2020
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
کۆمپانیای گۆڕستان
هەڵوەشانەوەی گرێبەست
نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
چی بەسەر کەریم بنزیمە هاتووە لە ئیتحاد
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media