لە کەرکوک موفتییه‌كی داعش ده‌ستگیركرا

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیرکردنی موفتییەکی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لە سنووری پارێزگای کەرکوک راگەیاند.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵگری‌ عێراقى له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئازاد‌ی‌ شاری‌ كه‌ركووك تیرۆریستێكیان دەستگیرکرد كه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ چواری‌ تیرۆر داواكراوه.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیانەکەدا ئاشکراشیکردووە: ئەو کەسەی دەستگیرکراوە موفتیی دیوانی بە ناو دادگا و ستەمدیدەکانی ناوچەی عەباسی کەرکوکی داعش بووە، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌شی به‌پێی مادده‌ی ٤ی تیرۆر داواكراون".

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" له‌ئێستادا وتەی‌ ئه‌و موفتیه‌ی داعش وه‌رگیراوه‌ و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری و یاسایی ولێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر". 



PM:01:05:09/09/2020