مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە ماتی‌و تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرد کە کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستور و جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانەی هاتونەتە ئاراوە بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرچاو بگیرێت و لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی نه‌خوازراوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر به‌و ڕه‌فتاره‌ی له به‌رانبه‌ر دانیشتووانی كوردی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌كرێت . ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان له‌و ده‌ڤه‌رانه دا و دووپاتی له گرنگیی هاوئاهه‌نگی ته‌ناهیی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرده‌وه .
باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندیی ئابووری و هاندانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی میكانیزمه‌كانی هاوئاهه‌نگی زیاتر و ھاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشخستنی دانوستانه‌كانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا و تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌ختی دارایی و ته‌ندروستیی ئێسته كرا.