عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ بابه‌تی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی تا ئێستا 22 واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه و ته‌نها یه‌ك واژۆ ماوه.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عه‌بدولستار مه‌جید نووسیوویەتی" بۆ بابه‌تی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی، له‌سه‌ر بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئێستا 22 واژۆی په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كگرتوو، نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵ، ئازادی، سه‌ربه‌خۆكان، دو په‌رله‌مانتاری گۆڕان) كۆكراوه‌ته‌وه".
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەشڵێت" كاری په‌رله‌مانتاری و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه، له‌بری موزایه‌ده و هاتوهاواری سه‌ر شاشه‌كان، ده‌بێت په‌رله‌مانتار له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان شه‌ڕی ماف و گوزه‌رانی ده‌نگده‌ره‌كانی بكات".
عه‌بدولستار مه‌جید باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته 23 په‌رله‌مانتار واژۆی یاداشته‌كه بكات، ئه‌گه‌رچی له یاداشتی پێشودا كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌به‌ر هه‌ندێك پاساوی بێ بنه‌ما ڕه‌تیكرده‌وه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له فراكسیۆنی یه‌كێتی واژۆیان كردبو، به‌ڵام ئه‌مجاره كه‌سیان ئاماده‌ی واژۆكردنی یاداشته‌كه نین".
داواشیكردوه، "په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیان بن و پێكه‌وه شه‌ڕی ماف و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بكه‌ن و له حكومه‌تێك بپرسنه‌وه كه به‌بێ هیچ یاسا و ڕێنماییه‌ك 21%ی موچه‌ی خه‌ڵكی بڕیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌رز و پاشه‌كه‌وت هه‌ژماری بكات، كه ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌یبڕن و كه‌سیش به‌ته‌مای دانه‌وه‌ی نه‌بێت هیچكات "