سەعدی پیرە: حکومەتی هەرێم لە هیچ دۆسیەیەکدا سەرکەوتوونەبووە

ئەندامێکی دیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە راشکاوانە بە پارتی و سەرۆکی حکومەت دەڵێت " لە هیچ دۆسیەیەکدا سەرکەوتوو نەبووە".


لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "تاوتوێ"ی كەناڵی NRT ، سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لە دۆخی هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند " حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو نەبووە بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ئاڵنكاری و گرفتانەی رووبەڕووی هەرێم بوونەتەوە".


ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت " هەرێم لە هیچكام لە دۆسێكانی ئەمنی و ئابوری و تەندروستی و، مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا و، شایستەی دارایی جوتیاران سەركەوتوو نەبووە". 

 
هەروەها داوا لە حکومەت دەکات کە پێویستە لە بری لەخۆ دوورخستنەوەی بەرپرسیارێتییەكە، دیراسەی هۆكارەكانی ئەو سەرنەكەوتنانە بكرێت.




PM:11:50:14/09/2020