شەوی رابردوو بەفەرمانی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ٧ بەرپرسی باڵا بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران، تەنها کەسێکیان زانراوە کە ئەحمەد ساعدی بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی عێراقە.
لەزاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیه‌وه میدیا عێراقییەکان بڵاویانكرده‌وه" به پشت به‌ستن به‌بڕیاری دادوه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كان شه‌ش به‌رپرسی باڵایان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوە".
لیژنەیەکی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا ٢٧ی ئاب بۆ لێکۆڵینەوە له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه گه‌وره و تاوانه نا یاساییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی پێكهێندرا، ئەم چالاکییەی شەوی رابردوو یەکەم هەنگاوی ئەو لیژنەیە بوو.