ریاڵ مەدرید یاریزانێکی تری فرۆشت

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە تەواوی یاریزانێکی تری دەفرۆشێت و سێرجیۆ ریگیلۆن بە یانەی تۆتنهام دەدات.

بەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، رۆشتنی ریگیلۆنی یاریزانی لای چەپی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یانەی تۆتنهام بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتایی هاتووە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوو گرێبەستەکە واژۆی لەسەر دەکرێت و هەردوو یانەی تۆتنهام و ریاڵ مەدرید رێککەوتوون.

هەروەها پێشبینی ئەوە دەکرێت گاریس بەیڵیش بە خواستن پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە بکاتەوە.

بەهۆی بوونی مێندی و مارسێلۆ، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داوای زیدان دەبوایە دەستبەرداری ریگیلۆن ببێت.



AM:10:26:16/09/2020