لە عێراق ٧٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند" لە دوێنێوە  چوار هەزارو ٣٠٥ كەسی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٣٠٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٢٠٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە". 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٣١١ هەزار و ٦٩٠ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤٥ هەزار و ٣٠٥ کەس چاکبوونەتەوە و هەشت هەزار و ٤٠٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ٥٧ هەزارو ٩٧٧ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٥٣٦ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.
 


PM:04:32:18/09/2020