بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر داوایەك ئاراستەی چاكبووانی كۆرۆنا دەكات

بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر داوایەك ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە دەكات كە تووشی كۆرۆنا بوون و چاك بوونەتەوە، سەردانی بانكی خوێن بكەن.

 

بەرێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە" وەک لای هەمووان روون و ئاشکرایە لەگەڵ ئەم هەڵکشانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەوڵێر، ژمارەیەکی زۆر تووشبووان تۆمار کرا، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ژمارەیەکی بەرچاو لە چاکبووانش رۆژانە تۆمار دەکرێت، لەوانە هەندیکیان خۆبەخشانە، هەندێکیان دوای پەیوەندی پێوە کردنیان لەلایەن بانکی خوێن رۆژانە سەردانی بانکی خوێن دەکەن بۆ بەخشیینی پلازما، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا توانراوە بڕی پێویست لە پلازمای چارەسەری بۆ نەخۆشان دابین بکرێت".

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرای كردووە،  ماوەیەکە لە رێگای سۆشیال میدیاوە رۆژانە چەندین هاووڵاتی پۆست دەکەن کە چاکبووی کۆڕۆنان ئەگەر نەخۆشێک هەبێ پلازمای پێ ببەخشن ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خۆێن سوپاسی هەستی مرۆڤ دۆستانەیان دەکەین و وەک تاکە سەرچاوەی دابین کردنی پلازما داوایان لێ دەکەین سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازماکەیان، بانکی خوێن تاکە زامنی گەیاندنی پلازمای چاکبووی کۆرۆنایە بە نەخۆشیك کە لەژێر چاودێڕی پزیشکیدا دەناڵێنێت و لەوانەیە ئەو پلازمایە کۆتا و تاکە هیوا بێ بۆ بەخشیینەوەی ژیان پێی. 



PM:02:08:19/09/2020