سبەینێ گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبێت
كارهبای سلێمانی رایدهگهیهنێت" سبهینێ بههۆی بهستنی پێوهری كارهبای زیرهك گهڕهكی مەجید بەگ كارهبایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (مەجید بەگ) ماڵەكانی پشت زیلە سوتاوكە دەكەونە سەر فیدەری (٦۳) رۆژی یەكشەممە (20/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:07:55:19/09/2020