خانمە شۆخەکەی هۆلیود ( لۆپیز ) بە ستایڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت

جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری هۆلیود چەند وێنەی نوێی و هاوینەی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، جێنیفەر لۆپیز چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو کە نوێترینیان لەناو ئاودا لە سروشتێکی جوانیدایەو ، هەروەها ڤیدیۆیەکیشی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە سەرنجی فانەکانی.

 
 
جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ساڵێ داهاتوو دەچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە.

 
 
جێنیفەر لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک دەریا بەشێوەیەکی ڕۆمانسی لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر چەندنجار بینراوە، لەم دواییەدا ئەڵقەی دەستیگرانی پێشکەشی جێنیفەر لۆپێز کرد، بەپێی زانیاریەکانیش جێنیفەر لە پرۆگرامی" Today "ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگی بەمزووانە هاوسەرگیریان لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بەپێی شێواز و دەستوری مەسیحی.




جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.




AM:11:30:20/09/2020