وادەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیەندرا

پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووە بڕە پارەکەی بەغدا بگاتە هەرێم، پەرلەمانتارێکیشی وادەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت.

 
هەرچەندە بەغدا لە ئێستادا کێشەی پارەی نەختینەی هەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووە کێشەکە چارەسەر بکرێت و بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکە لەبەغداوە بگاتە هەرێم، هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت ”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.


سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”. بەبێ پێدانی روونکردنەوەی زیاتر لەلایەن ئەو پەرلەمانتارەوە کە ئایا بە بڕینی ٢١% دابەشدەکرێت، یان بەتەواوی مووچەوە.

 


PM:10:36:22/09/2020