بارزانی بە وشەیەک یادی ریفراندۆم دەكاتەوە
"خۆناچەمێنین"

ئەمڕۆ لە یادی سێ ساڵەی ریفراندۆمدا سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند" خۆناچەمێنین".

 

ئەمڕۆ هەینی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بە وشەیەک پەیامێكی جیاوازی بڵاوكردەوە و وتی" خـــۆنــاچــەمـێنین".

 

سێ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ دا باشوری كوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساز كرد پێچەوانەی خواستە نێودەوڵەتی و هەرێمی و عێراقی و نێوخۆییەكان بۆ دواخستنی، بەڵام دواجار لە ژێر فشارەكاندا ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵپەسێردرا و زۆرتر لە نیوەی خاكی باشوری كوردستانیش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە داگیركرا.

 

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ڕۆژی سازكردنی ریفراندۆم تا دەهات دەنگی ناڕەزایەتی نێوخۆیی لە دژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم فراوانتر دەبوون و بەرەیەك بە ناوی جوڵانەوەی نەخێر خۆی ڕاگەیاند.

 

هاوکات هەریەک لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپاییش هاتنە سەر خەت و بە چەندین شێوازی جیاواز داوای ڕاگرتنی ڕیفراندۆمیان كرد و ژمارەیەك بەڵینیشیان بە كورد دا.



PM:12:02:25/09/2020