ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان یوسرا رەجەب و پەرلەمانتارانی پارتیدا دروستبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یوسرا ره‌جه‌ب، بەهۆکاری داكۆكیكردنی سه‌رسه‌ختانه‌ی یوسرا ره‌جه‌ب له مافی موچه‌خۆران و مامۆستایانی ناڕازی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له‌نێوان خۆی و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دروست بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە: بەمەبەستی گەیاندنی دەنگ و داوای مامۆستایانی ناڕازی کە ئەمڕۆ لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکان لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، یوسرا ڕەجەب لە نێوهۆڵی پەرلەمان دەنگی مامۆستایانی ناڕازی گەیاند و لەبەرامبەردا پەرلەمانتارانی پارتی بەتوندی دژی وەستانەوەو ئاڵۆزی لە نێو هۆڵی پەرلەمان دروست بوو.
ڕاشیگەیاند" بەڵام پەرلەمانتار یوسرا رەجەب سوربوو لەسەر گەیاندنی داواکاری مامۆستایانی ناڕازی و توانی داواکارییەکانیان لەنێوهۆڵی پەرلەمان باس بکات".
هاوكات یوسرا ره‌جه‌ب له پۆستێكدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بە ناونیشانی "کۆتا قسه‌م بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی به ناو دیموكراته‌وه له په‌رله‌مانی عێراق" ئاماژەی بەوەکردووە" نه‌ك داكۆكی كردنێك بگاته ڕاده‌ی ده‌مه‌قاڵه له‌گه‌ڵتان به‌ڵكو، ئاماده‌م ڕۆحی خۆم به‌خت بكه‌م له‌پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی مامۆستایانی نارازی و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌م به هه‌موو جیهان له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق".