تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ١١٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ١١١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٣٥٣ هەزار و ٥٦٦ كەس و لەوانە نۆ هەزارو ٥٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٢٨٤ هەزارو ٧٨٤ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:06:48:28/09/2020