لە دهۆک ١٨٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٨٠ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٨٠ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە چوار هەزار و ٦٥٣ هاوڵاتی ئێستاش شەش هەزارو ٨٦٧ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.  

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ١١ هەزارو ٧٦٠ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٢٤٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پاترێزگاکە تۆمارکراوە. 

PM:12:00:29/09/2020