ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری دۆخی کۆرۆنای راگەیاند کە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە  ٣٢ کەسیان لەهەرێمی کوردستانن.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ٤ هەزارو ٧٢٤ کەسی نوێ لەسەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بووە، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزدەبێتەوە بۆ ٣٥٨ هەزارو ٢٩٠ کەس".

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات کە ٧٠ تووشبووی نوێ گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبۆتەوە بۆ ٩ هەزارو ١٢٢ کەس.

 

ژمارەی چاکبوان بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی ٤ هەزارو ٢٨ کەس چاکبوونەتەوە، کۆی چاکبوونەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٢٨٨ هەزارو ٨١٢ کەس.

 



PM:03:41:29/09/2020