هەڤاڵ ئەبوبەکر: حکومەت پارەی دابەشکردنی موچەی ئامادەیە و چاوه‌ڕوانی ٣٢٠ ملیاره‌كه‌ی به‌غدایه‌

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا حکومەتی هەرێم پارەی دابەشکردنی موچەی ئامادەیە و چاوەڕوانی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی ناوەندی دەکەن تا پێکەوە بەشی موچەی موچەخۆران بکات".

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ئێستادا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دابەشکردنی ئامادەیە، بەڵام چاوەڕوانی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی ناوەندی دەکەن".

 

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند" مەترسییەکە لەوەدایە گەر دابەشی بکەیت و پارەکەی بەغدا نەنێردرێت ئەوا کێشە دروستدەبێت و بەشێک لە فەرمانبەران موچە وەردەگرن و بەشێکی دیکەیان وەریناگرن".

 

هاوکات د..هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە وتی" بەغدا بە یەک گوژمە ناتوانێت تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بدات و مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندوون، کە بە سێ قۆناغ ئەو بڕە پارەیە دەنێرن". 

 

لەبارەی چۆنێتی دەوامی ئەمساڵیشەوە، پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەکرد: دەبێت خوێندکاران بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن لە خوێندنگاکاندا درێژە بە وانەکانیان بدەن.

 

جەختیشیکردەوە، کە سیستمی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم سەرکەوتوو نابێت چونکە ئامادەکاری پێویستی بۆ نەکراوە. 



PM:09:54:29/09/2020