لە عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

بانکی رەشیدی حکومی رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و، ئەو بانکە داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی لقی بانکەکەیان لە لەپارێزگاکان بکەن".

لەو راگەیاندنی ئەو بانکەدا داوا لە خانەنشینان کراوە کە سەردانی لقی بانکی رەشید لە بەغدا و پارێزگاکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایشتە داراییەکانیان.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە لە عێراق، یەکەم شوێن کە مووچە وەرگرێت دەستەی خانەنشینەو لەپێش وەزارەرەتەکانی ترەوە مووچەیان پێدەدرێت.

بۆ یەکەمجارە بەم شێوەیە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان لە عێراق دوا بکەوێت و بگاتە ٤٠ رۆژ.

29ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، موچەی ئەو کەسانەش لەسەرەتای مانگی داهاتودا لەرێگەی هەژماری بانکییەوە خەرج دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بڕی ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکرێت بۆئەوەی هەرێم لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.

 


PM:01:47:01/10/2020