بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر: دابەشکردنی نەوت دەست پێدەکات

بەڕێوەبەری سوتەمەنیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا عێراق قۆناغی یەكەمی نەوتی سپی رەوانەی هەرێم بكات".

 

ئاری كاكە شین، بەڕێوەبەری سوتەمەنیی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" حکوومەتی عێراق نووسراوێکی بۆمان ناردووە کە بە دوو قۆناغ بڕێک نەوتمان بۆ دابین دەکات، لە چەند رۆژی داھاتووشدا وەک قۆناغی یەکەم ٥٠ملیۆن لیتر رەوانە دەکرێت و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت؟ ئەنجومەنی وەزیرانیش ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تا ئەوەی دیکە خۆیان دابینی بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت".

 

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر وتیشی" کە نەوتەکە یەکلا بووەوە، ئەوکات دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکرێت و سەرەتاش لە ناوچە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت".

 

دەشڵێت" نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێم و عێراق دابینی دەکەن و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین".

 

جێی باسە دوێنێ هەینی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بە دوو قۆناغ، بەڵام ئەوە بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکان ناکات". 



PM:01:35:10/10/2020