لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی موچەخۆران بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەكات کە، حكومەتی عیراقی بڕیاریداوە جارێكی دیكە دواكەوتنی مووچە دووبارە نەبێتەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەکەی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووە" وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق دڵنیایی داوە لەبارەی خەرج كردنی مووچەی هەر سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانەوە، ئەو دواكەوتنەی لە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولدا رویدا، جارێكی تر دوبارە نابێتەوە".

 

هاوکات لە ڕوونکردنەوەکەدا لیژنەی دارایی عێراق جەختیکردۆتەوە، حكومەت بڕیاری داوە بە خەرج كردنی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران و لیژنەی داراییش جەخت دەکاتەوە، كە بەبێ‌ چاكسازی ڕاستەقینە ئامادەنین ڕێگە بە حكومەت بدەن بۆ قەرزكردن.



PM:02:02:10/10/2020