پەرلەمانتارێک: سیستمە نوێییەكەی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە زۆر لە پاشەکەوت مەترسیدارترە

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا رایدەگەیەنێت" ئەوەی ئەم سیستمە نوێیەی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە دیناوە مەترسیدارتر دەكات ئەوەیە، ئیدی رەنگە چاویان لەوە نەبێ چاكسازی بكەن".

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنیی نوێنەرانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك لە نوسینێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وابڕیارە ئەم هەفتەیە پرۆسەی پارەداركردنی هەموو وەزارەت و دامەزراوەكانی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو بەهەرێمی كوردستانیشەوە كۆتایی پێ بێت. لەسەر دواخستنی مووچەی مانگی پێشوو كە هۆكارەكانی سیاسیی وهونەرین زیاتر، فشارێكی زۆری سیاسیی و جەماوەری لەسەر كازمییە، بە ڕادەیەك ناچار بوو بە فەرمی ڕایبگەیەنێت كە مانگەكانی داهاتوو دواكەوتنی دابەشكردنی موچە ڕوونا داتەوە.

 

دەشڵێت" كاتێك ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێبڕینی مووچەی داهێنا ( كە بەندە ناوی ناوە لێدزین) سەرەتا وتی بۆ مانگێكە بەڵام نەك مانگێك نەبو بەڵكو داهێنانێكی تری كرد لە سیستمی دابەشكردنی موچەدا كە زۆر لە سیستمی پاشەكەوت مەترسیدارترە ئەویش ئەوەیە؛ (موچە دابەشدەكەین بە گوێرەی ئەو پارەیەی لەبەردەستماندایە".

 

هۆشیار عەبدوڵائەوەشی نوسیوە" ئەوەی ئەم سیستمە نوێیەی حكومەتی هەرێم مەترسیدارتر دەكات ئەوەیە، ئیدی ڕەنگە چاویان لەوە نەبێ چاكسازی بكەن، ناچار نابن لیستی مووچە پاك بكەنەوە، یان داهاتی نەوت و ناوخۆ شەفاف بكەن، چیتر ئەوانەیان پێویست نیە، چونكە بڕاندویانەتەوە چەندیان لەبەردەست بوو ئەوەندە دابەش دەكەن، كە لە ڕاستیدا بریتی نیە لەوەی چەندیان لەبەردەستدابوو بەڵكو ڕاستیەكەی ئەوەیە چەندیان لێمایەوە ئەوە دابەش دەكەن".



PM:06:47:10/10/2020