فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان هاوسەرەکەی بە چەقۆ دەکوژێت



فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان ١٠ چەقۆ لە ژنەکەی دەدات دەیکوژێت.


وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە " فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان ١٠ چەقۆ لە ژنەکەی خۆی ئەدات و بەو  هۆیەوە ژنەکەی گیان لەدەست دەدات".

 
پۆلسی دەشڵێت " بکوژەکە دوای روداوەکە خۆی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردوەو خۆی رادەست کردووە".


بکوژەکە فەرمانبەری کتێبخانەی پەرلەمانی کوردستان بووە.


ئەمە یەکەمجارە لەنێو ستافی پەرلەماندا رووداوی لەو چەشنە رووبدات فەرمانبەرێک ژنەکەی بە چەقۆ بکوژێت.

 


PM:06:32:15/10/2020